ددان دەرهاتن قۆناغێکی هەستیارە بۆ منداڵ و دایکان و باوکانیش، بەڵام دەتوانیت بە چەند هەنگاوێکی ئاسان ئازاری منداڵەکەت کەم بکەیتەوە و ئارامی بکەیتەوە:


١: پەستانی سارد (شێوازێکی زۆر کاریگەر):
ساردی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و سڕکردنی ئەو شوێنە دەدات کە ددانەکەی لێوە دێتە دەرەوە:
کەلوپەلی تایبەت بە ددان: ئەوکەلوپەلانەی تایبەت بە ددان دەرکردن کە دەخرێنە ساردکەرەوە (سارد بن نەک بەستوو)، زۆر بەسوودن.
خاولی پاک و سارد: خاولییەکی خاوێن لە ئاوی سارد تەڕ بکە، بیپێچەرەوە و بیدە بە منداڵەکە تا گازی لێ بگرێت.


٢: مەساجکردنی پووک:
بە پەنجەیەکی خاوێن یان پارچە قوماشێکی نەرم و پاک، بە نەرمی مەساج بۆ پووکی منداڵەکە بکە. ئەم پەستانە نەرمە هەستێکی ئارامبەخش بە منداڵەکە دەبەخشێت و ئازارەکەی بۆ کەم دەکاتەوە.


٣: خۆراک و خواردنەوەی سارد:

ئەگەر منداڵەکەت دەستی بە خواردنی رەق کردووە:
میوەی سارد یان ماست کە لە ساردکەرەوە دەرھاتبێت، ئازاری پووکی کەم دەکاتەوە.
ئاگاداری: دڵنیابە لەوەی پارچەکان گەورە نین بۆ ئەوەی منداڵەکە تووشی خنکان نەبێت، هەروەها تەنها ئەو میوانە بدە کە بۆ تەمەنی گونجاوە.


٤: پاکوخاوێنی:
لە کاتی ددان دەرکردندا منداڵ زیاتر تف دەکاتەوە و دڵۆپەی لیک زۆر دەبێت، ئەم لیکە دەکرێت ببێتە هۆی سووربوونەوەی دەوری دەمی. بەردەوام بە پارچە قوماشێکی نەرم دەوری دەمی بسڕە بۆ ئەوەی پێستی تووشی هەستیاری نەبێت.


٥: خۆشەویستی و کات بەسەربردن:
کاتێک منداڵەکە ئازاری هەیە، پێویستی بەوەیە هەست بە ئارامی بکات. باوەشکردن، لایلایە، یان سەرقاڵکردنی بە یاری نوێوە، سەرنجی لەسەر ئازارەکەی لادەبات.


چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ:
دەرمانی ئازارشکێن:
هەرگیز بەبێ ڕاوێژی پزیشک هیچ دەرمانێکی ئازارشکێن یان مەرهەم (Gel) مەدە بە منداڵەکەت. هەندێک لەو مەرهەمانەی بۆ ددان دەرهاتن دەفرۆشرێن، ڕەنگە ماددەی (بێنزۆکایین) یان تێدابێت کە بۆ منداڵ مەترسیدارە.
شتە ڕەقەکان: هەندێک کەس دەڵێن (با نانی وشک یان شتی ڕەق بجوێت)، بەڵام ئەمانە مەترسی خنکانیان هەیە. تەنها ئەو شتانە بدە بە دەستیەوە کە بۆ جوین دروستکراون.