پاش منداڵبوون، ئافرەت بە قۆناغێکی زۆر هەستیاری جەستەیی و دەروونیدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە پاڵپشتی دەوروبەر زۆر گرنگە.
لێرەدا بە چەند خاڵێکی کورت پێویستییەکانی ئافرەت لەو قۆناغەدا دەخەینە ڕوو:
١: پاڵپشتی دەروونی: پێویستی بە دڵنیایی و قسەی ئەرێنی هەیە بۆ ئەوەی هەست بە تەنهایی نەکات و تووشی خەمۆکی پاش منداڵبوون نەبێت.
٢: هاوکاری لە ئەرکەکانی ماڵەوە: ئافرەتەکە پێویستی بە کاتە بۆ پشوودان، بۆیە ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە لەلایەن خێزان یان دەوروبەرەوە فشارێکی زۆری لەسەر کەم دەکاتەوە.
٣: یارمەتیدان لە چاودێری کۆرپە: کاتێک دەوروبەر یارمەتی دەدەن لە گۆڕین یان ڕاگرتنی کۆرپە، دایکەکە دەرفەتی دەبێت خەو و پشووی پێویست بەدەست بهێنێت.
٤: ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی: پێویستە دەوروبەر ڕێز لە کاتی تایبەتی دایک و کۆرپە بگرن و نەبنە هۆی دروستکردنی فشار بە سەردانی زۆر یان قسەی زیادە.
٥: چاودێری تەندروستی: زۆر گرنگە دەوروبەر هانی بدەن سەردانی پزیشک بکات بۆ پشکنینی دوای منداڵبوون و ئاگاداری خواردن و تەندروستی گشتی بن.
زۆر گرینگە پیاوان وە خێزانەکان ڕەچاوی بارودۆخی ئافرەتەکە بکەن زۆر گرینگە یارمەتیدەربن لە ئاسان کردنی ژیانی دایکەکە بە تایبەت کە ئافرەتەکە لە قۆناغی سەرەتای بوون بە دایکە.
وەڵامێک بنووسە