تەندروستی کۆرپەکەت لە هەموو شتێک گرنگترە! زۆر جار دایکان بەهۆی نەشارەزاییەوە هەندێک نیشانەی ناگونجانی خواردن لەگەڵ جەستەی کۆرپەکەیان پشتگوێ دەخەن.

کۆمەڵێک نیشانە هەن کە پێمان دەڵێن کە خۆراکی منداڵەکەت لەگەڵ جەستەیدا ناگونجێت:

١: کێش زیادکردن: سەرەڕای شیرخواردنی زۆر کێشی منداڵەکەت لە شوێنی خۆی وەستاوە.

٢: دروستبوونی هەستیاری: دروستبوون و سووربوونەوە و زیبکە لەسەر پێست و ڕوخسار.

٣: ناڕەحەتی منداڵەکە لە کاتی شیرخواردن: گریان و جێهێشتنی شیرەکە بەهۆی ئازاری دڵەکزێ و ترشەلۆک.

بێگومان سیستەمی هەرسی کۆرپەلە لە گەشەکردندایە زۆر جار تەنها دەستکارییەکی بچووک لە جۆری شیرەکەی هەموو ئەم کێشانە چارەسەر دەکات.