ڕشانەوە حاڵەتێکی ئاساییە و حاڵەتێکی گشتی و باوە لە منداڵدا. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەبارە بچووکەی که سورینچک له توانای هەڵگرتنیتی وه هەروەها لەبەر ئەوەی منداڵەکە ژەمەکانی پێکهاتووه لە شله و زۆربەی کات منداڵەکە پاڵکەوتوه.
ئەو منداڵانەی که ڕشانەوەیەکی زۆریان هەیە بەڵام هیچ نەخۆشیەکیان نیه پێی دەڵێن ڕشانەوەی کارای ساوا. نیشانەکانی ئەم حاڵەتە:
١- بە لایەنی کەم ٣ حەفتە ڕشانەوە.
٢- بە لایەنی کەم ٢ جار ڕشانەوە لە هەر ڕۆژێک.
ئەم حاڵەتە ئاساییە و نیوەی هەموو منداڵ لە ساڵی یەکەمی ژیانی توشی دەبێت. لە چەندەها توێژینەوە نیشان دراوە که ئەم حاڵەتە خۆی دەڕوات لە دوای ساڵی یەکە‌م.
ئەگەر منداڵەکەت ڕشانەوەی خوینی کرد یان ئارەزووی خواردنی که‌م بوو، کێشەی هەناسەی هەبوو، کێشەی که‌می کێشی هەبوو، یان زۆر بگریئ ئەوا پێویسته سەردانی دکتۆر بکەیت.