پاش منداڵبوون، ئافرەت بە قۆناغێکی زۆر هەستیاری جەستەیی و دەروونیدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە پاڵپشتی دەوروبەر زۆر گرنگە.

لێرەدا بە چەند خاڵێکی کورت پێویستییەکانی ئافرەت لەو قۆناغەدا دەخەینە ڕوو:


١: پاڵپشتی دەروونی: پێویستی بە دڵنیایی و قسەی ئەرێنی هەیە بۆ ئەوەی هەست بە تەنهایی نەکات و تووشی خەمۆکی پاش منداڵبوون نەبێت.


٢: هاوکاری لە ئەرکەکانی ماڵەوە:
ئافرەتەکە پێویستی بە کاتە بۆ پشوودان، بۆیە ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە لەلایەن خێزان یان دەوروبەرەوە فشارێکی زۆری لەسەر کەم دەکاتەوە.


٣: یارمەتیدان لە چاودێری کۆرپە: کاتێک دەوروبەر یارمەتی دەدەن لە گۆڕین یان ڕاگرتنی کۆرپە، دایکەکە دەرفەتی دەبێت خەو و پشووی پێویست بەدەست بهێنێت.


٤: ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی: پێویستە دەوروبەر ڕێز لە کاتی تایبەتی دایک و کۆرپە بگرن و نەبنە هۆی دروستکردنی فشار بە سەردانی زۆر یان قسەی زیادە.


٥: چاودێری تەندروستی: زۆر گرنگە دەوروبەر هانی بدەن سەردانی پزیشک بکات بۆ پشکنینی دوای منداڵبوون و ئاگاداری خواردن و تەندروستی گشتی بن.

زۆر گرینگە پیاوان وە خێزانەکان ڕەچاوی بارودۆخی ئافرەتەکە بکەن زۆر گرینگە یارمەتیدەربن لە ئاسان کردنی ژیانی دایکەکە بە تایبەت کە ئافرەتەکە لە قۆناغی سەرەتای بوون بە دایکە.