کێشەی گیربوونی شانی کۆرپەلە لە کاتی منداڵبووندا
منداڵبوون پڕۆسەیەکی سروشتییە، بەڵام هەندێک جار ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری دەبێتەوە کە پێویستی بە وردبوونەوە و چارەسەری خێرا هەیە. یەکێک لەو حاڵەتانەی کە لە کاتی منداڵبوونی سروشتیدا ئەگەری ڕوودانی هەیە، بریتییە لە (گیربوونی شانی کۆرپەلە دوای هاتنی سەری) بۆیە لێرە باس لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەم حاڵەتە دەکەین:
١: کێشی زۆری کۆرپەلە لە سکی دایکیدا.
٢: کۆنترۆڵ نەکردنی شەکرەی کاتی دووگیانی.
٣: کێشی زۆری دایک.
٤: لە منداڵبوونەکانی پێشوویدا ئەم حاڵەتە ڕوویدابێت.
٥: منداڵبوونی پێشووی زەحمەت بووبێت.
٦: حەوزی خانمەکە زۆر بچووک بێت.
پێویستە ئەوە بزانین کە ڕوودانی ئەم حاڵەتە پێشبینی ناکرێت و ناتوانرێت رێگری لێبکرێت پێش وەختە ئەوەی دەتوانرێت بکرێت زوو ناسینەوەو چارەسەرکردنیەتی بۆ ئەوەی دایک و کۆرپەلە بە دوور بن لە زیان.
سەرچاوە: دکتۆرە هدی محی الدین
وەڵامێک بنووسە