لەو کاتەی لەدایک دەبن تا شەش مانگی کە پێویستە فەرامۆشی نەکەیت چونکە منداڵی بچووک زۆر خێرا نەخۆش دەکەوێت.

١: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یاخود نزم بوونەوەی پلەی گەرمی: ئەگەر هاتوو پلەی گەرمی لەسەروو ( 38c ) بوو یاخود لە خوارووی ( 36c ) بوو بە تایبەت گەر تەمەنی لە خوارووی سێ مانگی بوو ئەوا پێویستە بخرێتە ژێر چاودێری.

٢: کێشەی هەناسەدا: گەر بە خێرایی هەناسەی دا یان ناڵە لە دەنگی هات یاخود لووتی گیرابوو، بە گشتی کێشە لە هەناسەدانی هەبوو ئەوا دەبێت دابنرێت لە حاڵەتی فریاکەوتن.

٣: نیشانەکانی ووشک بوونەوە: گەر لەماوەی ٢٤ کاتژمێر کەمتر لە ٦ جار میزکردنی هەبوو لێو و دەمی ووشک بوو، چاڵی بچووک و نەرمی لەسەری هەبوو ئەمە نیشانەی ووشک بوونەوەن.

٤: گەر بەردەوام بێ هێز و خەواڵوو بوو یاخود بەردەوام گریانی هەبوو: گەر بینیت منداڵەکەت لەناکاو هەڵسا لە خەو و خەوی کەم ببۆوە و هەستت کرد منداڵەکەت بێهێزە یان هەستت کرد گریانی زۆرە و بەهۆی ئازارەوەیە، ئەوا پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بیبینێت.