زۆرێک لە دایکان و باوکان ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبنەوە کە منداڵەکانیان حەزیان بە خواردنی سەوزە نییە. بۆیە لێرە باس لە چەند ڕێنماییەکی سادە و گرنگ دەکەین کە دەتوانێت سروشتی خواردنی منداڵەکەت بەرەو تەندروستی زیاتر ببات، تەنها بە گۆڕینی ڕیزبەندی پێشکەشکردنی خواردنەکان.
١: پێش ئەوەی میوەی پێبدەی سەوزەواتەکانی پێبدە: چونکە منداڵان هەر یەک جار تامی میوەی شیرین بکەن زۆربەی کاتەکان خواردنی سەوزەوات ڕەت دەکەنەوە.
٢: ئەو خواردنانەی ئاسنیان تێدایە زۆر گرینگن: منداڵان کە دەگەنە تەمەنت ٦ مانگی ( ئاسن )ی خەزنکراو لە لەشیاندا نامێنێت بۆیە پێویستە لە نێو ژەمەکانیان ( ئاسن ) هەبێت.
٣:ئەو خواردنانەی حەزی پێناکات بیخوا، هەفتانە ١٠ بۆ ١٥ جار هەوڵی لەگەڵ بدە ئەمەش وادەکات وردە وردە لەگەڵی ڕابێت و بیانخوات.
٤: لەگەڵ هەموو ژەمەکاندا ئاوی پێبدە.
وەڵامێک بنووسە