١: لە بڕی ئەو وەڵام مەدەرەوە: کاتێک تۆ لە بڕی ئەو قسە دەکەیت، دەرفەتی فێربوون و متمانە بەخۆبوونی لێ زەوت دەکەیت

٢: فشارەکەی لەسەر لادە: لە بڕی ئەوەی چاوەرێی بکەیت و هەمووان سەیری بکەن، بە هێمنی بابەتەکە بگۆڕە بۆ شتێکی تر تا منداڵەکە لەو دۆخە ناڕەحەتە رژگار بکەیت.

٣: گەورەی مەکە: وەک کێشەیەکی گەورە سەیری مەکە و لەبەرجاوی خەڵک پێی مەڵێ بۆ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەمە وای لێدەکات وا بیربکاتەوە کە کەشەیەکی دەروونی قوڕسی هەیە.

٤: لۆمەی مەکە: هەرگیز بەهۆی بێدەنگبوون یاخود شەرمکردنییەوە سەرزەنشتی مەکە، ئەم جۆرە لۆمەکردنە وادەکات ترس و دوودڵی زیاتری لە تێکەڵاوبوون بۆ دروست ببێت.

٥: ڕاوێژی لەگەڵ بکە: لە کاتێکی گونجاودا بە تانیا باسی بۆ بکە، بۆ نموونە بڵێ تێبینیم کردووە حەزت نەکرد وەڵامی فلان کەس بدەیتەوە، ئاساییە، بەڵام جارێکی تر دەتوانیت تەنها بلێیت باشم سوپاس.

٦: دڵنیابە باش دەبێت: بەشێکی زۆری ئەم ڕەفتارانە تەنها قۆناغێکن و لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەدا وردە وردە نامێنێت و متمانەی زیاتر دەبێت.