جگە لەوەی کە لەوانەیە دایکەکە تووشی فشار ببێت لەبەر ئەوەی بەردەوام دڵ تەنگە و قەلەقە، لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ بەردەوام لەناو جەستەی دەسوڕێتەوە، کە لەوانەیە ببنە هۆکاری ئەوەی کە فشاری بەرز ببێتەوە،

وە ئەو فشارەش کاریگەری لەسەر منداڵەکە دروست دەکات، زۆربەیجار لەوانەیە منداڵەکە پێشوەختە لە دایک ببێت یاخود

منداڵەکە کێشی کەم بێت کاتێک کە لەدایک دەبێت.

دوای ئەوەی منداڵەکە لە دایک بوو چی لەسەر منداڵەکە ڕوودەدات؟

زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لەو جۆرە دایکانە لە دایک دەبن کە ئەو کەشانەیان هەبووە ئەمە وا دەکات منداڵەکە زۆر کێشەی سۆز و هەست دەبێت لە کاتی منداڵیدا وە لەوانەیە لە تەمەنێکدا ببێتە هۆکاری ئەوەی کەوا تووشی نەخۆشی دەروونی و زۆر ڕەفتاری نامۆ ببێت بەهۆی ئەوەی کە دایکەکە لە کاتی دووگیانی ئەو کێشانەی هەبووە.

سەرچاوە: دکتۆرە شێنێ بەگزادە