پێویست ناکات بە توندی بڵێیت “نااا”، تەنها کەمیك کاتەکەی بۆ دواخە بەم شیوازانه:
بۆپیدانی ئاو یان خواردن: بڵێ سەرتا دەچم دەستەکانم دەشۆم دواترەوە با ئاوەکەت پێ بدەم
بۆ کڕینی شتومەک: بڵێ با سەرتا پەیوەندی بە باوەوە بکەم و قسەی لەگەڵ بکەم، دواتر دەچین ئایسکریمەکەت بۆ دەکرەم.
ئارامگرتن بۆچی گرنگە؟
ئەو منداڵەی لە تەمەنی دوو ساڵییەوە فێر دەبێت خۆشی و لەزەتەکانی بۆ پاداشتێکی گەورەتر دوا بخات:
- لە داهاتوودا دەبیتە کەسیکی سەرکەوتووتر.
- خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز دەبێت.
- دەتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشاری ژیاندا بکات
وەڵامێک بنووسە