ئارامگرتن یەکێکە لە گرنگترین ئەو خەسڵەتانەی کە دەبێت منداڵ لە تەمەنێکی دیاریکراودا فێری بێت. بەڵام ئایا دەزانیت کە‌ی و چۆن دەست پێ دەكه‌یت؟

تەمەنی ١ بۆ ١٤ مانگ
پێویستە داواکاری و پێویستییەکانی منداڵ بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن، چونکە لەم تەمەنەدا منداڵ پێویستی بە هەستکردن بە دڵنیایی و متمانە هەیە.

تەمەنی ١٤ مانگ بۆ ٢ ساڵ
لەم تەمەنەدا منداڵ کەسیک سەربەخۆیی تاقی دەکاتەوە، بەڵام هێشتا توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی نییە. تا بکریت و بەپێی گونجاوى، باشترە هەر زوویی وەڵام بدریتەوە.

تەمەنی ٢ بۆ ٥ ساڵ
ئەوە ئەو وێستگەیەیە کە مێشکی منداڵ پەردەسێنیت و دەتوانێت لە هۆکار و دەرهەنجام تێبیگات. لێرەوە پرۆسەی ڕاستەقینەی فێربوونی “ئارامگرتن” دەست پێ دەکات.