١: متمانە بەخۆبوونی منداڵەکەت مەکوژە: کاتێک منداڵەکەت لە کارێکدا سەرکەوتوو نابێت، سەرکۆنەی مەکەن. لە بڕی ئەوە بڵێن: وەرە با پێکەوە جارێکی تر تاقی بکەینەوە یان سەیر بکە من چۆن دەیکەم، تۆش فێر دەبیت.
٢: هەمیشە مەڵێ نەخێر: بەکارهێنانی زۆری وشەی نەخێر کاریگەرییەکەی ناهێڵێت، تەنها لە کاتێکدا بیڵێ کە منداڵەکەت خەریکە زیان بە خۆی یان کەسێکی تر دەگەیەنێت.
٣: فەرمانی ئەرێنی: مێشکی منداڵ وێنەی ئەرێنی باشتر وەردەگرێت، لە بڕی ئەوەی بڵێت، جارێکی تر بە دەستی تەڕ دەست لە کتێبەکان مەدە! بڵێ سەرەتا دەستەکانت وشک بکەرەوە پاشان لاپەڕەکان هەڵبدەرەوە.
٤: سنورەکانی نیشان بدە: لەبڕی هاوارکردن و ڕێگری، بەرپرسیاریەتی بدەرێ، ئەگەر کەنتۆرەکەی تێکدا بۆ دۆزینەوەی جلێک پێی بلێ دوای ئەوەی جلەکانت دۆزیەوە، پێویستە کەنتۆرەکە ڕێکبخەیتەوە.
٥: مافی هەڵبژاردنی پێبدە: لەبڕی ئەوەی بڵێیت: ئەمڕۆ ناچین بۆ پاڕک بڵێ لە بڕی پاڕک حەز دەکەیت بچین بۆ پاسکیل سواری یان تۆپ تۆپێن؟ یەکێکیان هەڵبژێرە.
٦: یاسای جێگیرتان هەبێت: بۆ کارە سەرەکییەکان وەک کاتی خەو یان خواردن یاسای پێشوەختەتان هەبێت و بۆی ڕوون بکەرەوە تا ناچار نەبن بەردەوام بە نەخێر ڕێگری لێ بکەن.
٧: قسە و بڕیارەکانت مەگۆڕە: منداڵ پێویستە بزانێت کە نەخێر بە واتای نەخێر دێت ئەگەر بە گریان و پاڕانەوە بڕیارەکەت گۆڕی مندالەکە فێر دەبێت کە یاساکان بشکێنێت.
وەڵامێک بنووسە