١- کاتێک خۆمان هەموو کێشەکانی بۆ چارەسەر دەکەین فێریدەکەین کە:
پێویست ناکات تۆ هیچ بەرپرسیاریەتی هەڵبگریت.
٢- کاتێک لەسەر هەموو هەڵەیەکی بچووک لێی تووڕە دەبین فێریدەکەین کە:
تۆ هەرگیز نابێت هەڵە بکەیت.
٣- کاتێک بەردەوام خەریکی بەراوردی دەکەین فێریدەکەین کە:
هەمیشە کەسانی تر بە باشتر و چاکتر لە خۆی ببینێت
٤- کاتێک خۆمان بەردەوام خەریکی گڵەییکردنین لە ژیان فێریدەکەین کە:
هەمیشە لە ژیان ناڕازی بێت و چێژ لە ژیان نەبینێت.
٥- کاتێک ڕەخنە لە هەموو کارەکانی دەگرین فێریدەکەین کە:
تۆ ناتوانیت کاری باش بکەیت وە هەوڵەکانت بێ بەرهەمن

