١: کاتی نان خواردن یان کاتی خەوتن
چونکە کاتی نان خواردن کاریگەری دەخاتە سەر ئارەزووی منداڵ بۆ خواردن و چێژوەرگرتن لە خواردن، وە بەر لە خەوتن دڵەڕاوکێ بۆ منداڵ دروست دەبێت وە کاریگەری هەیە لەسەر خەوێکی تەندروست.
٢: کاتی سەیرکردنی کارتۆن و یاریکردن
لەم کاتانەدا منداڵ بە تەواوی سەرقاڵی چێژوەرگرتنە وە ناتوانێت سەرنج بخاتە سەر پەیامە پەروەردەییەکانت.
٣: کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە
منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی فێربوون و وەرگرتنی زانیاری بووە، لەم کاتانەدا فشاری دەروونی بۆ منداڵەکەت دروست دەکەیت.
٤: کاتێک منداڵەکەت باری دەروونی جێگیر نییە
کاتێک منداڵەکەت توڕەیە یان ئەترسێت یان فشارێکی زۆری لەسەرە، لەم کاتانەدا تەنها هاوسۆزی بکە و پێدانی خۆشەویستی بە منداڵەکەت.
٥: لەبەردەم کەسانی تردا
منداڵەکەت هەست بە کەمی و شکانەوە دەکات وە لەم کاتەدا پەیامەکانت وەک ئامۆژگاری وەرناگرێت و نایبیستێت.
٦: لە کاتی ماندووبوونی خۆت و منداڵەکەت
لەم کاتانەدا خۆت ناتوانیت پەیامەکانت بە تەواوی بگەێنیت وە منداڵەکەشت توانای وەرگرتنی نییە.

