هەوکردنی بۆری میز یەکێکە لە گرفتە باوەکان لە کاتی دووگیانیدا، کە پێویستە بە جددی وەربگیرێت.
گرنگترین هۆکارەکانی ئەم زیادبوونە چین؟
١: گۆڕانکاری هۆرمۆنی: زیادبوونی هۆرمۆنی “پرۆجێسترۆن” دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی بۆری میز، ئەمەش ڕێگە بۆ گەشەی بەکتریا خۆش دەکات.
٢: فشاری منداڵ: گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان فشار دەخاتە سەر میزڵدان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی میز بە تەواوی دانەبەزێت و کۆببێتەوە.
٣: فراوانبوونی میزڵدان: لەم قۆناغەدا میزڵدان فراوان دەبێت و ڕۆیشتنی میز خاو دەبێتەوە، کە ئەگەری گەڕانەوەی میز بۆ گورچیلەکان زیاد دەکات.
٤: لاوازی سیستەمی بەرگری: جەستەی خانمی دووگیان لەم قۆناغەدا بەرگری کەم دەبێتەوە
٥: شەکری دووگیانی: بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە میزدا ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی خێرای بەکتریا دروست دەکات.
نیشانە باوەکان:
١: سووتانەوە لە کاتی میزکردن
٢: هەستکردن بە پێویستی بەپەلە و بەردەوام بۆ میزکردن.
٣: ئازار لە بەشی خوارەوەی سک یان پشت.
٤: بینینی خوێن لەناو میزدا.
چۆن چارەسەر دەکرێت؟
١: بەکارھێنانی دەرمانی (دژە زیندەیی – Antibiotics): کە تایبەت بێت بە خانمانی دووگیان و لەژێر چاودێری پزیشک بێت.
٢: خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی.
٣: گرنگیدانی تەواو بە پاکوخاوێنی کەسی.

