کۆمەڵێک نیشانە هەن لە جەستەماندا کە ئاماژەن بۆ هەبوونی کیسی هێلکەدان بۆیە پێویستە پشتگوێیان نەخەین
نیشانەکان ئەمانەن:
١: نارێکی سووڕی مانگانە: درەنگ کەوتن یاخود ناڕێکی سووڕی مانگانە یاخود وەستانی یەکجارەکی سووڕی مانگانە.
٢: دەرچوونی مووی زیادە: وەک و گەشەکردنی مووی ڕەق لە دەمووچاو و چەناگە و ڕوومەت سنگ و بەشی خوارەوەی سک.
٣: زیبکە و پێستی چەور: وەک دەرکەوتنی زیبکەی توند لە دەمووچاو و سنگ و بەشی سەرەوەی پشت کە بە چارەسەری ئاسایی لاناچن.
٤: زیادبوونی کێش یاخود کەڵەک بوونی چەوری: بە تایبەتی لە ناوچەی سک و قوڕسبوونی دابەزاندنی کێش بەهۆی بەرگری ئەنسۆلین.
٥: ڕووتانەوەت قژ: باریکبوون و تەنکبوونی تاڵەکانی قژ لە بەشی سەرەوە یاخود ناوەراستی سەر.
وەڵامێک بنووسە