خەوی ئارامی شەوانەی منداڵ بەرەنجامی ئەو چالاکییانەیە کە لە ماوەی ڕۆژدا ئەنجامی دەدات

کاتێک منداڵ لە ماوەی ڕۆژدا چالاکیی هەستیار دەکات وەک: یاری بە ئاو، جۆلانێ، دەستدان لە یاریی جیاواز مێشک و جەستەی بە شێوەیەکی تەندروست ماندوو دەبێت، ئەم چالاکییانە یاریدەدەری رێکخستنی سیستەمی دەماریی منداڵەکەن و فشاری دەروونی کەمدەکەنەوە تا شەوان بە ئاسانی و ئارامی بچنە خەوێکی قوڵەوە.

چەند چالاکییەکی ئاسان کە لە ڕۆژدا منداڵ ئەنجامی بدات:

١: یاری بە ئاو لە ناو دەفر یان حەوشە.

٢: جۆلانێ و ڕاهێنانی هاوسەنگی.

٣: یاری بە خۆڵ یان پێکهاتەی هەستیاری جیاواز.