بڕیار نییە منداڵ هاورێی دایک و باوک بێت، بەڵکو دەبێت دایک و باوک هاورێی منداڵەکەیان بن وە پێویستە هەمیشە دایک و باوکان گوێگری مندالەکەیان ببن بۆ دەردە دڵییەکانیان نەک بە پێچەوانەوە ئێوە هەمیشە دەردە دڵی لای منداڵ بکەن، منداڵەکانتان جێگەی خاڵیکردنەوەی راز و نیازی دڵتان نین، ئەوان تەنها منداڵێکن کە ئێوە بۆ ئەم دنیایە بانگهێشتان کردوون و بە هیچ نرخێک نابێت بە خەم و خەفەتی خۆتان ئازاری دەروونیان بدەن.

ئەم دەستەواژانە قەدەغەن بەکاریان بهێنیت:

١: خزمانی باوکت منیان زۆر ناڕەحەت کردووە.

٢: من ناڕەحەتی زۆرم لە ژیاندا چەشتووە.

٣: ئەگەر تۆ نەبوویتایە من جیادەبوومەوە.

کاتێک دەردەدڵی بۆ منداڵ دەکەیت ئەم کارەساتە ڕوودەدات:

١: خەتاباری: منداڵەکە خۆی بە بەرپرسیار و خەتاباری هەموو کێشەکان دەزانێت.

٢: بێبەشبوون لە ئارامی: تا گەورەبوونیش ناتوانێت هەست بە ئارامی بکات.

٣: خەمی شاراوە: هەمیشە قوڕسایی و ئازاری دەروونی لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن کە هی تەمەنی ئەوان نییە.