دووگیانی واتای دوورکەوتنەوە نییە لە چوست و چالاکی، بە پێچەوانەوە لە دووگیانیدا سوودەکانی وەرزش و چالاکیی جەستەیی هێندە زۆرن، کە نابێت فەرامۆش بکرێت وەکو ( پیادەڕەویی چالاکان، یۆگا، مەلە، پیلاتیس ) و وەرزشی دیکەی ئەوتۆ کە بازدان و جوڵەی توند و تاقەتپڕوکێنیان تێدا نەبێت، لە نموونەی وەرزشە سوودبەخشەکانن بۆ خانمانی دووگیان کە دووگیانییەکی ئاسایی و بێ گرفتی هەبێت.
سوودەکانی وەرزش بۆ خانمانی دووگیان لە ٣ خاڵدا کۆدەکەینەوە:
١: کێشی کۆرپەلە باش دەکات
٢: دایک لە شەکرە دووردەخاتەوە
٣:منداڵبوونی سروشتی ئاسان دەکات
سەرچاوە: دکتۆرە جوانیتا سەڵاح ( پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون )
وەڵامێک بنووسە