خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی مردنی دایک لە دوای منداڵبوون، کاتێک ڕوودەدات کە بڕی ئەو خوێنەی کە دایک لەدەستی دەدات لە دوای لەدایکبوون سنووری ئاسایی و مامناوەند تێدەپەرەنێت یان بڕێک بێت کە کاربکاتە سەر دۆخی تەندروستی دایکەکە، زۆرجار خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون ڕاستەوخۆ دوای منداڵبوون ڕوودەدات و ڕەنگە هەندێک جار هەفتەیەک دوا بکەوێت.

هۆکارەکانی خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون:

گرژبوونی منداڵدان لە سەرەتای منداڵبوون دەست پێدەکات بۆ ئاسانکاری دەرچوونی منداڵەکە وە منداڵدان، بەردەوام دەبێت لە گرژبوون تا ویلایشیش دێتە دەرەوە و لولە خوێنەکان بەو گرژبوونە دادەخرێن خوێنبەربوون روودەدات ئەگەر منداڵدان بە شێوەیەکی بەهێز گرژ نەبێت و گرژبوونەکان لاواز بن ئەمەش گرینگترین هۆکاری خوێنبەربوونی دوای منداڵبوونە.

هەندێک لە هۆکارەکانی تر ئەمانەن:

١: مانەوەی بەشێک یان پارچەیەک لە ویلاش لەناو منداڵدان

٢: تەقینی بۆری خوێن لەناو منداڵدان

٣: تەقینی منداڵدان

٤: کێشەی خوێن مەین

٥: دووگیانبوون بە دووانە واتا بوونی زیاتر لە یەک ویلاش و گەورەبوونی قەبارەی منداڵدانەکە

٦: ویلاش لە شوێنی ئاسایی خۆی نەبێت

٧: هەوکردن

٨: کێشەی زگماگی لە لولەی خوێن

سەرچاوە: دکتۆرە هدی محی الدین