لە یەکەم هەفتەکانی ژیاندا
منداڵ هێشتا نازانێت ئێستا ڕۆژە یان شەو
لە بەر ئەوە:
بە شەو زۆر هەڵدەستێت.
بە ڕۆژ زۆرتر دەخەویت.
ئەمه لە زۆربەى منداڵە تەندروسته کاندا ئاساییه.
هۆکار چییە؟
سیستەمی کاتژمێری جەستە هێشتا تەواو گەشەی نەکردووە.
بۆیە منداڵ ناتوانێت ڕۆژ و شەو لە یەک جیا بکاتەوە.
کەی دەست دەكات بە گۆڕان؟
نزیکەی دوای ٦ بۆ ٨ هەفتە، سیستەمی کاتژمێری جەستە هێواش هێواش گەشە دەكات.
لە و کاتەوە منداڵ دەست دەكات بە ناسینەوەی ڕۆژ و شەو.
لە ٣-٤ مانگیدا
زۆرینەی منداڵان:
شەوان زۆرتر دەخەون.
بە ڕۆژ ماوەی خەویان کەم دەبێتەوە.
بەڵام لە هەموو منداڵیکدا وەك یەک نییە.
چۆن یارمەتی منداڵەکەت بدەیت:
بە ڕۆژ
با چواردەوری روناک بێت.
قسەی لەگەڵ بكە.
رووناکی سرووشتی هەبێت.
بە شەو
ژوورەکە تاریک بێت.
ژاوەژاو کەم بێت.
تەنها شیری پێ بدە و دووبارە بیخەوێنەوە.
ئاگاداربە
هەر منداڵێک خولێکی گەشەی تایبەت بە خۆی هەیە.
وەڵامێک بنووسە