ترساندنی منداڵ لە لایەن دایک و باوکەوە (وەک بەکارهێنانی قسەی ترسناک، هەڕەشەکردن بە دێو، پۆلیس، دکتۆر، یاخود لێدان و توندوتیژی) کاریگەرییەکی نەرێنی زۆر قووڵ لەسەر لایەنی دەروونی، جەستەیی و ڕەفتاری منداڵ دروست دەکات. لێرەدا
گرنگترین کاریگەرییەکان دەخەینە ڕوو:
1: دروستبوونی دڵەڕاوکێ و ترسی ناسروشتی: ترساندن دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ هەمیشە هەست بە نائارامی و متمانەنەبوون بە دەوروبەر بکات، ئەمەش چالاکییە ڕۆژانەکانی لاواز دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی فەرمانەکانی مێشکی.
2: لاوازبوونی متمانە بەخۆبوون: ئەو منداڵانەی بە ترس و هەڕەشە پەروەردە دەبن، متمانەیان بە خۆیان کەم دەبێتەوە و هەمیشە ترسیان لە تاقیکردنەوەی شتی نوێ دەبێت.
3: کێشە لە قسەکردن و زمان گرتن: زۆرجار بەهۆی توندی ترس و شۆکی دەروونییەوە، منداڵ دووچاری کێشەی زمان گرتن (پڕژان یان لەرزین لە قسەکردن) دەبێت و توانای گوزارشتکردنی لە هەستەکانی کەمدەبێتەوە.
4: فێربوونی درۆکردن و ناڕاستگۆی: بۆ ئەوەی منداڵ لە سزای دایک و باوک یان ئەو شتەی پێی دەترسێنرێت ڕزگاری بێت، پەنا بۆ درۆکردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان دەبات.
5: تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی: ترساندنی بەردەوام دەکرێت پەرە بسستێنێت و لە داهاتوودا منداڵ تووشی خەمۆکی، گۆشەگیربوون، یان جۆرەها فۆبیا بکات کە لە گەورەبوونیشیدا کاریگەری لەسەر دەمێنێت.
6: نیشانەی جەستەیی: زۆرجار کاریگەری دەروونی ترس دەگوازرێتەوە بۆ جەستە، وەک سەریێشە، ئازاری گەدە، تێکچوونی خەو (یان ئارەقکردنەوەی زۆر لە کاتی خەودا).
وەڵامێک بنووسە