بۆچی لە خەمی منداڵە گوێڕایەڵەکان بین؟
هەندێک جار گوێڕایەڵی هەمیشەیی و بێ چەندو چوونە، نەک هەر نشانەی باشی نییە، بەڵکو دەکرێت ئەو واتایانە بگەیەنێت:
١: لاوازی کەسایەتی: منداڵەکە توانای دەربڕینی ڕای خۆی نییە، بۆیە بێدەنگی بە سەلامەتترین ڕێگا دەزانێت.
٢: نەبوونی سەربەخۆیی: نیشانەی نەبوونی هێز، تواناو ئازایەتییە لە بڕیارداندا، بۆیە ڕادەکات لە بەرپرسیاریەتی.
٣: دەستەمۆبوون: منداڵەکە فێر دەبێت هەمیشە پاشکۆی ئەوانی تر بێت و هیچ سەرپێچییەک نەکات.
مەترسیەکان چین لە داهاتوودا:
ئەم جۆرە لە دەستەمۆبوون بە مەترسیەکی گەورە دادەنرێت بۆ قۆناغی مێرمنداڵی و هەرزەکاری، چونکە ئەم منداڵانە لە داهاتوودا بە ئاسانی لە لایەن هاوڕێ و دەوروبەریانەوە فریو دەدرێت و ناتوانن بەرگری لە مافی خۆیان بکەن.
هاوسەنگی ڕابگرە:
١: منداڵی لاسار: وزەیەکی زۆری هەیە بۆیە پێویستی بە ڕاهێنان و ئاڕاستەکردن هەیە.
٢: منداڵی بێدەنگ: پێویستی بە هاندان هەیە تا ڕای خۆی دەرببڕێت.
وەڵامێک بنووسە