١: پێستت بە ئاوێکی زۆر گەرم بشۆیت:
لە ئەنجامدا پێستت وشک دەبێتەوە و هەستیارتر دەبێت و بەرەو لەدەستدانی بەربەستی پێست دەڕوات.
٢: لەو گەرمایەدا دژەخۆر لەبیربکەیت:
لەم هاوینەدا ڕێژەی تیشکی زیان بەخشی uv زۆر بەرزە و کە ڕاستەوخۆ زیان بە پێست دەگەیەنێت و پەڵە و ماکی قوڵ دروست دەکات.
٣: زۆر بەرهەم لە یەک کاتدا:
زۆری بەرهەم مانای جوانی پێست نایات، بەڵکو زۆرجار هەستیاری و سووربوونەوە و تێکچوونی بەربەستی پێست دروست دەکات و بۆیە پێشنیار دەکەین ڕۆتینەکەت لای یەک کەس دابنێیت.
٤: ڕۆتینی باش پێویستە کێشەکانی تایبەت بە پێست چارەسەر بکات وە لەلایەن کەسانی شارەزاوە دابنرێت، بۆیە گرینگە ڕۆتینەکەت لای کێ دادەنێیت و پێستت بە کێ دەسپێریت.
وەڵامێک بنووسە