کەسایەتی منداڵ لەم قۆناغەدا دەگۆڕێت، هەستی سەربەخۆیی دەردەکەوێت
من دەمەوێت
تەنانەت ئەگەر هێشتا نەشڵێت لە ڕەفتارەکانیدا تێبینی دەكەیت.
دەمارگیری/تووڕەیی دەکرێت زیاد بکات، هەستیان پێدەکات… بەڵام توانای دەربڕینیان هێشتا سنووردارە.
دەکرێت تێبینی گریانی توند، هاوارکردن یان ڕەتکردنەوەی توند بکەیت کاتێک ناتوانێت ئەوە بکات که دەیەوێت.
نەک لەبەر ئەوەی ( کەللەرەق )بیت یان ( یاری پێ بکات ) ئەوە هێشتا فێری تێگەیشتن لە هەستەکانی و دەربڕینیان دەبێت.
ڕۆڵی تۆ چییە؟
١: پارێزگاری لە هێمنی خۆت بکە.
٢: ناوی هەستەکەی بێنە: (دەزانم دڵتەنگیت)
٣: سنووری ڕوون و جێگیر دابنى.
٤: سزای مەدە لەسەر هەستەکانی.
دەیەوێت هەموو شتیک تاقی بکاتەوە، دابخات، هەڵبگرێت، فڕی بدات، بروات، بپشکنێت ئەو نایەوێت شتەکان ( تیک بدات) بەڵکو خەریکە فێر دەبێت و تاقیکردنەوەی تواناکانی خۆی دەكات.
حەز و ئارەزووی تایبەتی بۆ دروست دەبێت:
(ئەمەم خۆش دەوێت)
(ئەمەیان نا)
لێگەڕی لە نێوان ئەو هەڵبژاردە تەندروستانەی پێشکەشی دەكەیت خۆی هەڵبژێرێت، و زۆری لێ مە کە قاپەکەی تەواو بکات.
ئامانجه که ئەوەیە فێری بکەیت لە ئاماژەکانی برسیەتی و تێربوون تێبگات.
تەنانەت خەویش دەکرێت بگۆڕێت لەگەڵ زیادبوونی جوڵە و گەڕان، ڕۆتینی خەوتن دەکرێت بگۆڕێت.
ڕۆتینێکی هێمن پیش خەوتن جێگیر بکە، و کاتی خەوتن ڕوون و جێگیر بیت.
لە تەمەنی ساڵێک – ساڵ و نیودا، دەکرێت ڕۆژیک بە خەوێکی کورت و ڕۆژێکیش پێویستی بە دوو خەوی کورتی پچڕ پچڕ بیت تا تیرخەو بێت و ڕۆژەکە بەڕێ بکات.
چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەیت؟
لەبری ئەوەی دژی سەربەخۆیی بەجەنگیت بژاردەی نێوان دوو شتی بدەرێ:
دەتەوێت رانی مریشک بخۆیت یان پەنیر؟
دەتوەیت بە ئۆتۆمبیل یاری بکەین یان بە تۆپ؟
لێگەڕی خۆی تاقی بکاتەوە، و کاتی پێ بدە.
و سنووری ساده و جێگیر دابنی.
واتە چی سنووری ساده و جێگیر؟
واتە هەموو شتیک بۆی فری نەبێت، و یاساکە نەگۆڕین هەموو جاریک کە دەگریت.
بۆ نموونە:
بۆ نموونە تۆ توڕەیت و دواتر پێبکەنیت.
نەمرۆ قەدەغەیە شیرینی بخۆیت، و سبەی ئاسایی بیت.
پێویستە هەمان یاسا بێت هەموو جاریک.
ئەم تەمەنە سەرەتای قۆناغیکە لە:
سەربەخویی زیاتر + هەستی زیاتر + هەڵبژاردنی زیاتر + گەڕان و دۆزینەوەی زیاتر
ڕۆڵی تو ئەوە نییە ڕێگری لە سەربەخۆبوونی بکەیت
ڕۆڵی تو ئەوەیە رووبەرێکی ئارامی بۆ دابین بکەیت تا تێیدا سەربەخۆ بیت.
وەڵامێک بنووسە