کاتێک هەست بە خورانێکی زۆر دەکەیت لە بەشی دەرەوەی جێگای هەستیارت ئەمە خورانێکی ئاسایی نیە

ئەگەر تا ئیستا تەنها وەکو هەوکردنێک چارەسەرت کردووە.

نیشانەکانی ئەم جۆرە خورانە چین؟

١: خورانێکی زۆر زۆرت بۆ دروست دەبێت بە تاییبەت بە شەوان ئەم خورانە لای بەشی دەرەوەی جێگای هەستیارت دەگرێتەوە.

٢: زۆربەی جار لەگەڵ خورانەکە وات لێدێت کە تووشی برین بیت وە تووشی چەند جێگایەکی سپی ببیت لە لای دەرەوەی ناوچەی هەستیارت.

دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتە:

زۆر زۆر گرینگە ئەم حاڵەتە بە باشی دەستنیشان بکرێت چونکە ئەگەر چارەسەری نەکەیت زۆربەی جار دەبێتە برینی درێژخایەنی ئەم ناوچەیە وە گۆڕانی شێوازی جێگای هەستیارت و پێکەوە نوسانی زۆرجاریش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی شێرپەنجەی پێست.