ئەو خواردنانە تەندروستن لەهەمان کاتدا نابێت منداڵ بیانخوات!

١: هەنگوین:
لەگەڵ ئەوەی سوودەکانی هەنگوین هەژمار ناکرێن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە هەنگوین مەترسی تەندروستی بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ دروست دەکات، چونکە هەندێک بەکتریای تێدایە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی منداڵی ساوا و وایلێدەکات شیر نەخوات، بۆیە پێویستە دوای تەمەنی یەک ساڵی بە منداڵ بدرێت.


٢: چەرەساتەکان:

هەموو جۆرەکانی چەرەسات نابێت بە منداڵی ساوا بدرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خنکان یان هەستیاری پێی هەبێت.


٣: سپێنەی هێلکە:
منداڵ پێویستە پێش تەمەنی یەک ساڵی بەهیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکەی پێنەدرێت، چونکە هەستیاری دروست دەکات، بەڵام لە تەمەنی حەوت بۆ هەشت مانگی ئاساییە زەردێنەی هێلکە بخوات.


٤: شیری مانگا:
قورسە بۆ گەدەی منداڵ پێش تەمەنی یەک ساڵی شیری مانگا هەرس بکات و کێشەی تەندروستی بۆ گەدە دروست دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین، سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.


٥: شەکر و خوێ:

شەکر و خوێ بەهیچ شێوەیەک نابێت بکرێتە خواردنی منداڵەوە.


٦: میوە مزرەمەنییەکان:
هەندێک لە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ترشیان تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار و هەستیاری ناو دەم، بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی نەدرێت بە منداڵ.


٧: هەندێک سەوزەوات:
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، شێلم، کەلەرم و برۆکلی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تێدایە مەترسییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی خوێنی منداڵی ساوا هەیە، بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی منداڵ نەیانخوات.

Related Posts

Recent Stories