چۆن بزانم منداڵەکەم ڤیتامین D کەمە؟

ڤیتامین D یەکێکە لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان لە جەستەدا بۆ بنیادنان و گەشەی ئێسک و سیستەمی بەرگری تەندروست.
کەمی ڤیتامین دی (D3) لە لەش هۆکارە بۆ کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی لە منداڵاندا


نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی:

١: دواکەوتنی گەشە

٢: کێشەکانی ئێسک و درەنگ کەوتنی ڕۆیشتن

٣: درەنگ دەرکەوتنی ددان و ناتەندروستی ددانەکان

٤: ئازاری قاچ و جومگەکان

٥: لاوازبوونی سیستەمی بەرگری

٦: تەنگەنەفەسی

٧: زوو ماندووبوون لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکان.

٨: گۆڕانکاری لە میزاج و هەست کردن بە دڵەڕاوکێ، دڵتوندی و تێکچوونی دەروون.

٩: لە کاتی دواکەوتنی چارەسەر، دەبێتە هۆی ئێسکە نەرمە و تێکچوون و شێوانی ئێسکەپەیکەر.

    Related Posts

    Recent Stories