بێگوومان فێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵ یەکەم جار ئەرکی دایک و باوکە دواتر کۆمەڵگەو دەوروبەری، زۆرجار زۆر شتی گرینگ هەن لە ژیاندا دەوربەر بە دڵسۆزیەوە فێرە منداڵەکەتی ناکات بۆیە تۆی دایک یاخود تۆی باوک ئەرکە لەسەرت بە باشترین شێوە منداڵەکەت پەروەردە بکەیت و ئامادەی بکەیت بۆ ژیان بۆیە لێرە باس لە کۆمەڵێک کردار دەکەم کە دایک و باوک پێویستە فێرە منداڵەکانیان بکەن:

١: ناسینی هەستەکانی خۆی ( دڵخۆشی، بێتاقەتی، ترس، توڕەیی ) هەر هەستێکی تر وە چۆن بتوانێت مامەڵەیا لەگەڵ بکات.

٢: وتنی وشەی نەخێر بتوانێت لە بەرامبەر کەسانی تردا بڵێت ( نەخێر ) کاتێک دەیانەوێت بە زۆر کارێکی پێبکەن.

٣: پاراستنی سنوور منداڵەکەت فێربکە کە پارێزگاری لە سنوری خۆی و کەسانی دیکەش بکات.

٤: داوای لێبوردن کردن لە بەرامبەر هەڵەیەک کە دایکات داوای لێبووردن بکات لە کەست بەرامبەر.

٥: پارێزگاریکردن لە کەلوپەلەکانی فێر بکرێت کە بەهای شتەکانی بزانێت وە بە فیڕۆیان نەدات.