زۆرێک لە خانمان نایزانن بەڵام خەوی ڕێک و پێك یەکێکە لە بەهێزترین هۆکارە بایۆلۆژییەکان بۆ سەرکەوتنی دووگیانی.
لە ڕووی زانستییەوە، لە کاتی خەودا جەستە هۆرمۆنێکی زۆر گرنگ دەردەدات بە ناوی ( میلاتۆنین )
ئەم هۆرمۆنە نەک تەنها یارمەتی خەوتنت دەدات، بەڵکو وەک دژە ئۆکسانێکی بەهێز پارێزگاری لە کوالێتی هێلکەکانت دەکات.
خەوزڕان یان تێکچوونی کاتەکانی خەو (بە تایبەت خەوتنی درەنگ) دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی ستریس یان ( کۆرتیزۆڵ )
کاتێک کۆرتیزۆڵ بەرز دەبێتەوە، هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی تری وەک (FSH و LH) تێکدەچێت، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی لاوازی هێلکەدانان لای خانم و کەمبوونەوەی کوالێتی سپێرم لای پیاو.
پێویستە جەستەت لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێر پشوو بدات بۆ ئەوەی سیستەمی هۆرمۆنەکانت بە باشی کار بکەن
جەستەیەک کە بە باشی پشووی دابێت، زۆر خێراتر و باشتر وەڵامی چارەسەرە پزیشکییەکان دەداتەوە.
بۆیە شەوێکی ئارام تەنها پشوو نییە، بەڵکو بەشێکە لە ( پلانی چارەسەری ) تۆ بۆ گەیشتن بە میوانە نوێیەکەت.
← هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری پشت دوای منداڵبوون!
ئەو نهێنیانەی خانمان نایزانن دەربارەی زیبکەی هۆڕمۆنی! →
وەڵامێک بنووسە