١:گوێگربە بەبێ ئەوەی هەوڵبدەی هەمووشتێک چاک بکەیتەوە: هەندێک جار ئەو تەنها دەیەوێت کەشێک بگۆڕێ. ئامادەبە لە لای بە ئارامی گوێی بۆ بگرە وای لێ بکە کە هەست بکات گوێی بۆ دەگریت.
٢: یارمەتی بدە بەبێ ئەوەی داوات لێ بکات: یارمەتی بدە لە هەموو ئەرکەکانی ناو ماڵ دەستپێشخەری بکە. چونکە زیاتر لەوەی کە پێت وایە ئەو سەرنجت دەدات.
٣: بەژداربە لە هەموو ساتەکانی دووگیانی لەگەڵی: بەژداری سەردانیکردنی دکتۆر بکە لەگەڵی هەست بە لێدانی دڵی منداڵەکەت بکە. زانیاری کۆبکەوە لەسەر منداڵی تازە لە دایک بوو. چونکە ئەم گەشتە گەشتی تۆشە.
٤:پیشانی بدە کە ئەو جوانە: جەستەی دەگۆڕێ ئەمەش ئاسان نیە. زوو زوو بیری بهێنەوە کە چەند بەهێزو خۆڕاگر و ناوازەیە.
٥: پشتگیری پشوودانەکانی و ئارەزووەکانی بکە: ئەو شتانەی ئارەزووی دەکات بۆی ئامادە بکە لێی بگەرێ پشووی باش بدات. ئەو شتە بچووکانە ئاسودەییەکی زۆری بۆ دەهێنێت.
٦؛ ئارامگر بە بەرامبەر هەستەکانی: هۆڕمۆنەکانی وای لێدەکات زیاتر مەزاجی بێت، زوو بگری. خۆشەویستی زیاتری پێ ببەخشە نەوەک سەرزەنشتی بکەیت.
٧: بەیەکەوە باسی داهاتوو بکەن: خەون دەربارەی بەخێوکردنی منداڵەکەتان ببینن وە بیر لە ناوی منداڵەکەتان بکەنەوە ئەمە پەیوەندیەکەتان بەهێزتر دەکات وە دڵخۆشیتان بۆ دەهێنێت.