چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی دەروونی دایکان لەکاتی دووگیانی

١:گرینگی بە لایەنی سۆزداریت بدە هەمیشە لەگەڵ کەسێک قسە بکە وە پەیوەندیەکانت بە بەهێزی بهێڵەرەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و هاوسەرت.

٢:لەگەڵ دایکان کۆببنەوە و باسی ئەزموونی خۆتان بۆ یەکدی بکەن وە سوود لە ئەزموونەکان وەربگرن.

٣:بەژداریکردن لە پشکنینی بەردەوامی پێش لەدایک بوون دڵنیا بوون لە سەلامەتی خۆت و منداڵەکەت وا دەکات هەستی ئاسودەیت بۆ دروست ببێت.

٤:مەشقکردن بۆ کەمکردنەوەی فشار وەکو (میدیتەیشن و هەناسەدانی قوڵ و یۆگای پێش لەدایک بوون).

٥:پشووی باش وەربگرە، ماندوویەتی وادەکات توڕەبوون و هەستیاری سۆزداری خراپتر بکات.

٦:گرینگی بە پاکوخاوێنی بدە. وە پشوودان و خەوی باش هەر کاتێک کە پێویست بوو.

٧:سیستەمی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ دابنێ وە گرینگی بە ماددە خۆراکیەکان بدە دواجار ئەمانە کاردەکەنە سەر لایەنی دەروونی و ماندویەتی.

٨:چالاک بمێنەرەوە چالاکی جەستەیی نەرم وەک (ڕۆشتن، مەلەکردن) دەتوانێت باری دەروونیت بەرز بکاتەوە و فشاری دەروونیت کەم بکاتەوە.

٩:دووربکەرەوە لە بەکارهێنانی ماددە کحولیەکان و جگەرەکێشان و دەرمان چونکە ئەمانە تەندروستی دەروونی خراپتر دەکەن و زیان بە کۆرپەکە دەگەیەنن.

١٠:خۆت پەروەردە بکە زانیاری دەربارەی دووگیانی و منداڵبوون و پەروەردەکردنی منداڵ کۆبکەرەوە ئەمە وات لێ دەکات باشتر ئامادەی پڕۆسەی منداڵ بەخێوکردنەکە ببیت.

Related Posts

Recent Stories