منداڵ کاتێک کە لە دایک دەبێت تاوەکو دەگاتە تەمەنی پێگەشتوویی دایک و باوکان دەتوانن هەر شتێک کە گرینگ بێت بۆ منداڵ کاری لەسەر بکەن کە ئەمەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری دەکاتە سەر منداڵ و زۆرجار دەبێتە بەشێک لە منداڵ . بۆیە کارکردن لەسەر ئەو شتانەی کە سود بە منداڵ دەگەیەنن زۆر گرینگن هەم بۆ خێزان هەم بۆ منداڵ هەم بۆ بەرەو پێشچونی کۆمەڵگە ئەمە وا دەکا منداڵ ژیانێکی ئاسانتر و کەم ناڕەحەت تر بە ڕێ بکات
گرینگی دان بە لایەنی تەندروستی : پێویستە منداڵان ڕۆشەنبیری تەندروستیان هەبێ بۆ ئەوەی تەندروست تر بژین ئەمەش پێویستە لە تەمەنێکی بچوکەوە فێری خواردنی تەندروست و وەرزش کردن وە ئاگاداربوونی کێشیان بکەن پێویستە هەمیشە خواردنە تەندروستەکان بکەنە بەشێکی گەورە لە ژیانیان . سنور بۆ خواردنە ناتەندروستەکان دابنێن وە فێریا بکەن کە خۆشیان سنوری خواردنی خۆیان دابنێن
گرینگی دان بە حەزو خولیاکانیان: زۆر گرینگە کە منداڵان فێر بکەین کە حەزو ئارەزوەکانی خۆیان لە لا گرینگ بێت وە زۆر گرینگە کە دایک و باوکان بە چاوێکی گەورە سەیری حەزی منداڵەکانیان بکەن وە پشتگیریان بکەن جا ج ( وێنە کێشان بێت ، ژەنینی ئامێرکی مۆسیقا بێت، یاری تۆپی پێ ) یاخود هەر شتێکی تر کە خولیایان بێت
گرینگی دان بە لایەنی دەروونی : پێویستە دایک و باوکان منداڵان لە تەمەنێکی زووەوە ئاشنای ئەوە بکەن کە پێویستە گرینگی بە لایەنی دەروونیان بدەن پێویستە خوێندنەوەی باش بکەن بۆ ئەوەی زانیاری باشیان هەبێ لەسەر دەروونی خۆیان و دەوروبەرەکەیان. پێویستە لەوە تێبگەن کە ئێمەی مرۆڤ خاوەنی دەرونێکین کە هەر ناڕەحەتیەک هەر ڕوداوێکی دەرەکی دەکرێ کاریگەریەکی گەورە بکاتە سەر دەروونمان پێویستە منداڵان لەوە بگەن کە تەنها خۆیانن کە دەتوانن دەروونیان لە ناڕەحەتیەکانی ژیان بپارێزن
گرینگی دان بە کەسایەتی خۆیان : زۆر گرینگە منداڵان زانیاریان لەسەر کەسایەتیان هەبێ و شارەزای کەسایەتی خۆیان ببن بۆ ئەوەی باشتر لە خۆیان و لە دەورووبەریان تێبگەن تێگەیشتن لە کەسایەتی خۆت وا دەکات ژیان کردنت ئاسانتر بکات وە هەڵبژادەی ژیانت بە پێی کەسایەتی خۆت دەبێت
خوێندنەوە و گوێ گرتن: گرینگە منداڵان حەزی خوێندنەوەیان هەبێ وە گوێ گرێکی باش بن چونکە لە ڕێگەی خوێندنەوە و گوێگرتن دەتوانین باشتر لە دەوروبەرو کۆمەڵگە تێ بگەین وە دەتوانین باشتر ڕەفتار بکەین وە هەڵبژاردەی باشتر بکەین .