زۆر جار دایکان پرسیار دەکەن کە ئایا منداڵەکەیان پێویستی بە ڤیتامین D هەیە یاخود ئەگەر پێویستی پێیەتی تاوەکو چەند ساڵی دەبێت لەسەر پێدانی بەردەوام بێت؟

بێگوومان منداڵان پێویستیان بە ڤیتامین D هەیە وە تاوەکو تەمەنی دوو ساڵی پێویستە دایکان بەردەوام بن

لە پێدانی ڤیتامین D بە منداڵەکانیان بەڵام ئەو منداڵانەی کە کەمی ڤیتامین D هەیە کە زۆرجار

لە دانیشتن و لە ڕۆشتن و درەنگ دەرهاتنی ددانەکانیان بە دیار دەکەوێت یاخود لە کاتی پشکنین کردنیان

بە دیار دەکەوێت کە کەمی ڤیتامین D هەیە ئەم منداڵانە ڕەنگە پێویستیان بە ڕێژەی زیاتر لە پێدانی ڤیتامین D هەبێت.