١: هەندێک جار بەهۆی ئەوەی زۆر تێرە یاخود زۆر برسیە ناتوانێت بخەوێت و ڕادلەچەکێت.

٢: پلەی گەرمی ژوورەکە گونجاو نەبێت، زۆر گەرم یاخود زۆر سارد بێت.

٣: خەوتنی منداڵەکە لەسەر یەک شێواز کە ڕادلەچەکێت لەوانەیە هۆکارەکەی ئەوە بێت بێزار بێت و بییەوێت شێوازی پاڵکەوتنەکەی بگۆڕێت.

٤: ئازاری گەدە و غازاتی ناوسکی منداڵەکە هۆکارێکی ترە.

٥: منداڵەکە یان هیج ماندووی خەو نییە واتە ڕۆژەکە تەواو خەوتووە و ئێستا نایەوێت بخەوێت، یاخود ڕۆژەکە هیچ نەخەوتووە و خەوی ئێستا قەرەبووی ناکاتەوە و خەوی لێ تێکچووە بۆیە گرنگە کە کاتی خەوی منداڵەکە ڕێک بێت بە شەو و بە ڕۆژ.

٦: ڕاچلەکین بەهۆی ترس لە تەنهایی، بۆیە زۆر گرینگە لە لای بیت و کاتێک دەزانیت لە تەنهایی دەترسێت نەهێڵیت بەتەنها بێت، باوەشی پێدا بکە و دڵنیایی بکەرەوە کە تۆ هەمیشە لەگەڵیدایت.