بێگوومان پەروەردکردنی منداڵ وە ڕاست کردنەوەی هەڵەکانیان زۆر گرینگە، بەلام لەم ٤ بارودۆخە گەر هەڵەکانی ڕاست بکەیتەوە ئەوا وا لە منداڵەکەت دەکەیت زیاتر تووشی کێشە ببێت.

١: لەبەرچاوی هاوڕێکانی وە دەوروو بەر ئەمە وای لێدەکات ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی بە سووکایەتی ببینێت.

٢: کاتێک منداڵەکەت بۆ یەکمجار شتێک تاقی دەکاتەوە تۆش ڕەخنەی لێبگریت ئەمە وا لە منداڵەکەت دەکات کە دووربکەوێتەوە لەوەی شتی نوێ تاقیبکاتەوە.

٣: کاتێک منداڵەکەت خۆی دێت و کێشەکانت بۆ باس دەکات و دەیەوێت یارمەتی بدەیت، بەڵام لەم کاتەدا تۆ ڕەخنەی لێدەگریت ئەمە وا دەکات چیتر دڵی خۆی بۆتۆ نەکاتەوە.

٤: کاتێک منداڵەکەت لە قوتابخانە یان لە باخچە دەگەڕێتەوە، یەکسەر دەست مەکە بە ڕەخنە گرتن و باسکردنی هەڵەکانی.