چاندنی هەستی بەرپرسیاریەتی لە منداڵدا پڕۆسەیەکی وردە وە پێویستی بەوە هەیە کە دایک و باوک هەمان ڕاو بۆچونیان هەبێ هەمان رەفتار لەگەڵ منداڵەکەدا بکەن واتا هەردو لا هاوڕابن لەسەر ئەوەی کە منداڵ پێویستە بەرپرسیاریەتی هەڵ بگرێ. چونکە ئەم هاوڕا بوونە وادەکات پڕۆسەی فێرکردنەکە ئاسان تر بکات وە هەستی منداڵ کاتێک دەبێنێت دایکو باوکی هەمان ڕەفتار و هەمان ڕایان هەیە دەگۆڕی وای لێ دەکا زوتر کاردانەوەی باشی هەبێت. بێگومان بۆ هەر شتێک کە دایک و باوکان بیانەوێ منداڵەکانیان فێر بکەن پێویستە سەرەتا لە خۆیاندا ڕەنگ بداتەوە چونکە دواجار منداڵ لاسایی دەوروبەری خۆی دەکاتەوە و بەشێکی رەفتارەکانی لە دەوروبەرەکەی وەردەگرێ
پێنچ] خاڵ بۆ ئەوەی هەستی بەرپرسیاریەتی لە منداڵدا دروست بکەین]
١: بە پێی تەمەنی بەرپرسیارەتی پێ بدرێ : پێویستە منداڵ بەرپرسیارەتی ئەوە هەڵ بگرێ کە خۆی یاریەکانی خۆی هەڵبگرێ لە دوای تەواوبوونی لەیاریکردن ، پێویستە بەرپرسیاریەتی ئەوەی پێ بدرێ خۆی جێگای خۆی چاک بکات ، فێری ئەوە ببێ خۆی نان بخوات بەبێ یارمەتی ، فێربێ خۆی ددانەکانی خۆی بشوات ، فێری ئەوە بکرێ کە هەر شتێکی بەکار هێنا پێویستە خۆی هەڵیبگرێ
٢: پاداشت بکرێ و ستایش بکرێ لەکاتی هەڵگرتنی هەر بەرپرسیارەتیەک و هەر ئەرکێک کە تۆی دایک یاخود باوک پێت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت
٣: دوور بکەوە لەوەی یارمەتی منداڵەکەت بدەی لەو ئەرکانەی کە پێویستە بەرپرسیارەتیان هەڵبگرێ
٤: چۆن پاداشتکردن گرینگە بە هەمان شێوە سزادانیش گرینگە لەو کاتانەی کە منداڵ لاساری دەکات لە جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی
٥: هەوڵبدە بەرپرسیارەتیەکانی بکە بە ڕۆتینێکی ڕۆژانە