ئایا ترس دەروونی منداڵ تێك دەدات؟

ترس وەک هۆکارێکی بەژداربوو: ترس بە تایبەت گەر درێژخایەن، یاخود چڕ بێت کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ دەبێت وەکوو ژیان کردنی لە (ماڵێکی توندووتیژ یاخود گەرەکێکی توندوتیژ)دەتوانێت ببێتە دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی

ترس و گەشەکردنی مێشک: ترس و فشاری درێژخایەن لەکاتی منداڵیدا دەتوانت گەشەی مێشک تێکبدات بە تایبەت لە ناوچەکانی وەک ئەمیگدالا ( ڕێکخستنی هەستەکان) و هیپۆکامپوس(بیرەوەری). ئەمەش دەتوانێت لاوازی بەرامبەر بە کێشەکانی تەندروستی دەروونی زیادبکا


ترس بەرامبەر نەخۆشیە دەروونیەکان : ترس هەستێکی ئاساییە و نەخۆشیەکی دەروونی نیە بەڵام کاتێک ترسی منداڵ نائەقڵانی دەبێت و بەردەوام دەبێت دەستێوەردان لە ژیانی ڕۆژانە دەکا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ تێکچونی تەندروستی دەروونی

هۆکارەکانی تر: نەخۆشی دەروونی لە منداڵان بە شێوەیەکی گشتی لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە ( بۆماوەیی، سترێسەکانی ژینگە، زەبر و زەنگ یا پشتگوێ خستن ، خێزان،کێشە بایۆلۆژیەکانەوە) دروست دەبێ.

ترس بە تەنها نابێتە هۆی نەخۆشی دەروونی، بەڵام ترسی بەردەوام بە تایبەت لە ژینگە ناپارێزراوەکان یان زۆر سترێسیەکان دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونیەکانی منداڵ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکا

Related Posts

Recent Stories