١: پەیوەستبوونی ئارام لەگەڵ دایک و باوک: واتە دایک و باوک هەستی ئارامی و دڵنیایی و خۆشەویستی بێمەرج و هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ دابین بکەن و ڕەفتار و گوفتاریان پێشبینی کراو جێگیر بێت لەگەڵیدا.
٢: سەربەخۆیی و خۆبەڕێوە بردن: واتە منداڵ هەست بکات کەسایەتی خۆی هەیە و دەتوانێت سەرکەوتوبێت و پێشبکەوێت و گەشە بکات و فێربێت وە هەست بکات دەتوانێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت و بڕیار بدات ئەگەر هەڵەش بکات ئاساییە.
٣: ئازادی و مافی دەربڕین: واتە بەبێ ترس و دوودڵی بتوانێت هەستە ئەرێنی و نەرێنیەکانی دەرببرێت و بوێرانە ڕای خۆی بڵێت.
٤: چێژ و خۆشی: منداڵەکە بە دڵی خۆی لە کەشێکی منداڵانەدا چێژ ببینێت لە یاریکردن و لە ژیاندا بە بێ ئەوەی سەرزەنشت بکرێت لە کاتی یاری کردن و چێژوەرگرتن.
٥: سنووری ڕوون: واتە منداڵەکە فێری ئارامگری و هەوڵدان و بەرگەگرتن و ڕێزگرتن لە یاساکان ببێت و چاوەڕوانیەکانی ڕوون و دیاربن لە ژیان و کەسەکانی دەوروبەری.
وەڵامێک بنووسە