بێگوومان ڕەفتاری دایک و باوک کاریگەریەکی بەهێزی هەیە لەسەر منداڵ وە وا دەکات ئەم ڕەفتارەی دایک و باوکە لە بیری مندالدا بمێنێتەوە و ببێتە ڕەفتار و کەسایەتی مندالەکەش بۆیە لەرەدا باس لە کۆمەلێک ڕەفتار دەکەین کە نکاریەگری هەیە لەسەر مندالەکەت:

١: گەر دەتەوێت منداڵەکەت دەست بڵاو دەربچێت ئەوا…… هەرچی داواکرد خێرا بۆی بکە.

2: گەر دەتەوێت منداڵەکەت بە ناز بکەیت ئەوا…. هەرچی ویست بۆی ئەنجامبدە.

٣: دەتەوێت مندالەکەت تەمبەڵ بکەیت ئەوا….. مەهێڵە هیچ بکات ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتیدابن.

٤: دەتەوێت بێ کەسایەتی بێت ئەوا….. لە هەموو شوێنێک سەرزەنشتی بکە.

٥: دەتەوێت ئیرەیی بکات ئەوا….. بەراوردی بکە بە کەسانی دیکە.