زۆربەی دایک و باوکان دەناڵێنن بە دەست کۆنەکردنەوەی یارییەکان لە لایەن منداڵەکانیانەوە هاوارکردن و تورەیی چارەسەر نییە، بەڵکو ئەم رێکارە پەروەردەییانە ئەنجام بدە:

١: یاسایەکی ڕوون دەبنێ: لە ماڵەوە یاسا هەبێت کە هەموو کەس پێویستە کەلوپەلە تایبەتەکانی خۆی بخاتە شوێنی دیاریکراو ئەمە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان بێت.

٢: نمووونەی کرداری: منداڵ چاو لە دەستی ئێوەیە ئەگەر ئێوە کەلوپەلی خۆتان کۆنەکەنەوە، ئەویش فێری کۆکردنەوە نابێت، یاساکە سەرەتا بەسەر خۆتاندا جێبەجێ بکەن.

٣: شوێنی تایبەت بە یاریکردن دابنێ: شوێنی تایبەت دابین بکە بە زمانێکی منداڵانە پێیان بڵێن وەک چۆن ئێمە پێویستمان بە خانوو هەیە، یاریەکانیش پێویستیان بە خانووی خۆیان هەیە.

٤: دەستپێڕاگەشتن: دڵنیابە شوێنی کۆکردنەوەکە نزم بێت و منداڵەکە بە ئاسانی دەستی پێی بگات، نەک لە شوێنی بەرز بێت و پێویستی بە ئێوە بێت.

٥: ناونیشان دابنێن: وێنەی یارییەکان یان ناونیشان بدەن بە سندوقەکاندا بۆ نموونە وێنەی ئۆتۆمبێل بۆ سندوقی ئۆتۆمبێلەکان ئەمە وادەکات منداڵەکە چێژ لە پۆلینکردنەکان ببینێت.

٦: کۆکردنەوە بکەن بە یاری: لە سەرەتادا لەگەڵیان بن، هۆنراوە و سروودی خۆشیان بۆ بڵێن و پێکەوە یارییەکان کۆبکەنەوو تا فێر دەبن.