١: کەس باسی هیلاکی و شەکەتی زۆر و بەردەوام خەواڵوویی ناکات.
٢: کەس پێتناڵێت کە نیشانەکان لە ڕۆژێک بۆ ڕۆژێکی کە جیاوازی هەیە.
٣: کەس ناڵێت لەوانەیە خواردنی دڵخوازت لە دووگیانیدا لەبەرچاو بکەوێت.
٤: لەبەر ئەوەی دووگیانی مەرج نییە کە بەشی دوو کەس خواردن بخۆیت تەنها هەوڵ بدە خواردنی باش و تەندروست بخۆیت.
٥: کەس پێت ناڵێت کە زۆر زیاتر بیردەکەیتەوە.
٦: کەس پێت ناڵێت کە بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوە بۆ هەموو شتێک هەر دەگریت.
٧: کەس پێت ناڵێت کە مەرج نییە هەموو چرکەیەکی دووگیانیت خۆش بوێت و ئەگەری هەیە هەندێک جار بێزار و هیلاک ببیت ئەمەش زۆر ئاساییە.
وەڵامێک بنووسە