ڕۆژانە کە نان دەدەین بە منداڵەکانمان تێبینی ئەم حاڵەتە دەکەین منداڵەکە لە پڕ پارچەیەکی بچووکی خواردن هەڵدەگرێت و دەیەوێت دایکی بیخوات هۆکارەکەی چییە؟
منداڵەکە ڕۆژانە دەبینێت تۆ بە خۆشەویستیەوە خواردن دەدەیت بە ئەو ئەویش دەیەوێت هەمان شت لەگەڵ تۆ بکات منداڵەکەت کاتی خواردن بە کاتێکی خۆش دەزانێت و دەیەوێت ئەو کاتە و ئەو چێژە بە یەکەوە ببینن
دەیەوێت تۆ ببیینێت چۆن ئەو خواردنە دەخۆیت و دەجویت بۆ ئەوەی فێربێت و ئەویش لاساییت بکاتەوە منداڵەکەت دەیەوێت لە تاقیکردنەوەی شتە تازەکان و لە جیهانە بچوکەکەی خۆیدا تۆ هاوبەشی پێبکات
لەبەر ئەوە جاری داهاتوو ئەگەر منداڵەکەت لە خواردنەکەی خۆیدا بە تۆ بە بێ دوودڵی بیخۆ.
وەڵامێک بنووسە