هەندێک لە دایکان زۆر خەمی ئەوەیانە کە ئایا ئەو شیرەی دەیدەن بە منداڵەکەیان بەشیان دەکات وە پێی تێر دەخۆن زۆر جار وا هەست دەکەن کەوا منداڵەکەیان تێری نە خواردووە بۆیە پەش ئەوەی وا بیر بکەیتەوە پێویستە ئەم نیشانانە بپشکنیت:
١: دایبی تەڕ: ٦ دایبی تەڕ یان زیاتر لە ماوەی ٢٤ کاژمێردا، زۆرجار ئەمە نیشانەیەکی باشە کە منداڵەکە شیرێکی پێویست وەردەگرێت.
٢: لە کاتی شیرخواردنی منداڵەکەت چی دەبینیت: مژینی بەهێز قووتدانی ڕوون دەبینیت یان دەبیستیت، ئەمە نیشانەیەکی باشە کە شیر دەگاتە منداڵەکە.
٣: کێش و گەشە: ئەگەر منداڵەکە بە شێوەیەکی گونجاو بۆ تەمەنەکەی کێشی زیاد دەکات، ئەمە گرینگترین نیشانەیە کە شیر بە پێی پێویستی وەردەگرێت.
٤: لە نێوان شیرخواردنەکاندا چۆنە: ئەگەر منداڵەکە هۆشیار و چالاک بێت، دەنگ و دەوروبەری خۆی بە باشی تێبگات و وەڵام بداتەوە بە پێی تەمەنەکەی جووڵە و چالاکی ئاسایی هەبێت.
وەڵامێک بنووسە