گەر دەتەوێت منداڵەکەت هۆگری خۆت بکەیت وە قسەکانی تۆی بۆ گرنگ بێت وە گرینگی بە خێزان بدات ئەوا کارێکی هێندە گران نییە تۆ دەتوانیت تەنها بە ڕەفتار کردنت بە شێوازێکی دروست و تەندروست وا لە منداڵەکەت بکەیت هۆگرت ببێت وە گرنگ بیت لە لای.

١: لە بڕی ئەوەی بەردەوام چاوت لە کارە هەڵەکانی بێت سەرنج بخەرە سەر کارە باشەکانی.

٢: تۆ لە کارەکانی ماڵەوە هاوبەشی پێبکە دواتر دەبینیت چەند هەست بە دڵخۆشی و متمانە دەکات.

٣: تۆ پارێزگاری لە نهێنیەکانی بکە دواتر دەبینیت چەند متمانەت پێدەکات.

٤: ئەگەر رێژەی ( مەکە ) لە ڕۆژەکەیا کەم بکەیتەوە وە لە بڕی ئەوە پێی بڵێیت کە چی بکات باشتر گوێت لێدەگرێت.

٥: لە هەر هەمووی گرینگتر تۆ هەستی دڵنیایی پێببەخشە وە با هەست بکات لای تۆ پارێزراو و سەلامەتە دواتر خۆت ئەنجامەکەی ئەبینیت.

سەرچاوە: هێڤی ئومێد

ڕێنمایکاری پەروەردەیی