چۆن بزانین منداڵەکەمان برسیەتی پێش ئەوەی بگریت؟
زمانی کۆرپەکەت فێربە پێش ئەوەی هاوار بکات!
زۆرێک لە ئێمەی دایک وا ڕاهاتووین چاوەڕێی گریانی منداڵەکە بین بۆ ئەوەی شیر بدەین، بەڵام ئایا دەزانیت گریان نیشانەی کۆتایی برسێتییە؟ ئەوە هاواری فریاکەوتنە نەک داواکارییەکی ئاسایی
لێرەدا باس لە زمانی جەستەی کۆرپەلە دەکەین کاتیێک برسیەتی:
١: قۆناغی سەوز: ( باشترین کات ) منداڵەکە خەریکە خەبەری دەبێتەوە دەمی دەجوڵێنێت، سەری بۆ لای ڕاست و چەپ دەسوڕێنێت ( بەدوای مەمکدا دەگەڕێت )لێرەدا شیرپێدان ئاسان و ئارامە.
٢: قۆناغی زەرد: ( پەلە بکە ) دەست و پەنجەی دەباتە دەمی نا ئارامە، قاچ و دەستی زۆر دەجوڵێنێت، لێرەدا منداڵەکە کەمێک توڕەیە، بەڵام هێشتا دەتوانێت شیر بخوات.
٣: قۆناغی سوور: ( درەنگ و مەترسی ) گریانێکی بەهێز و بەردەوام ڕووخساری سوور دەبێتەوە.
کاتێک منداڵەکەت گەیشتە ئەو قۆناغە سوور ( گریان ) هەرگیز ڕاستەوخۆ مەمکی مەخەرە دەم چونکە لە تووڕەییدا هەوایەکی زۆر ڕادەکەشێت و تووشی غازات و ئازاری سک دەبێت، سەرەتا لە باوەشی بگرە تا ژیر دەبێتەوە کە هێمن بۆیەوە ئینجا شیری پێبدە.
وەڵامێک بنووسە