١: بەهای کۆشش: پێویستە منداڵ بزانیت بە دەستهێنانی پارە پێویستی بە هەوڵ و کوشش و کارکردنه. ئەگەر بێکار و تەمبەڵ و خەواڵوو بین، پارە بە سەر ماڵ و گیرفانماندا ناباریت.
٢: بەڕێوەبردنی پارە: منداڵەکانتان فێر بکەن کە چۆن پارەکانیان بەڕێوەبەن.
٣: خەرجکردن و پاشەکەوت: بەشێک لە پارەی ڕۆژانە دەیانەوی، خەرج بکەن. بەشێکی پاشەکەوت بکەن.
٤: تەواوبوونی پارە:
ئەوەیان بە گوێدا بدەن کە ئەگەر پارەکانمان تەواو بوو، بە ئاسانی جێگەکەی پڕ نابیتەوە و پێویستە چاوەڕێ بکەین. ئەمە هەستی بەرپرسیاریتی دروست دەکات.
٥: ڕێگەدان بە هەڵەکردن:
بێگومان منداڵ لە سەرەتادا هەندیک هەڵە و هەڵەشەی لێ دەوشێتەوە لە خەرجکردنی پارەکەیدا. بەلام باشتر وایه تا لە ماڵەوەیە و لەگەڵ خۆماندایه هەڵە بکات و فێر بێت، نەک هەڵەکانی بباتەوە و لە داهاتوودا تووشی کێشەی دارایی گەورە بێت.
وەڵامێک بنووسە