پێویستە سەرەتا بزانین کە کارکردنی شیر چۆنە!

لە ماوەی دووگیانیدا ( ژەک ) بەرهەمدەهێنرێت و لە ڕۆژەکانی سەرەتای لەدایکبووندا ڕێژەکەی زۆر بەرزە

شیرپێدانی بەردەوامی منداڵەکە یارمەتیدەرە لە هاتنی شیری زیاتر، واتا تاوەکو شیر زیاتر بدەیت بە منداڵەکەت لەشت ئاماژەی زیاتر وەردەگرێت بۆ بەرهەم هێنانی شیر.

چۆن بزانین کە شیرەکە بە باشی گوازراوەتەوە بۆ منداڵەکە؟

بە شێوەیەکی گشتی پێشنیار دەکرێت منداڵ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ بۆ ١٢ جار شیر بخوات هەندێک جیاوازی ئاساییە و هەموو منداڵێک بێ هاوتایە ئەمەش هەندێک نیشانەی یارمەتیدەرە:

١: دەتوانیت گوێبیستی قوتدانی ئاسایی منداڵەکە ببیت.

٢: هەست بە نەرمی سنگ دەکەیت لە دوای شیر پێدان.

٣: بە نزیکەیی ٦ دایبی پێویست دەبێت منداڵەکەت.

٤: کێشی لەشی وردە وردە زیاد دەکات.

٥: منداڵەکەت ئارام و هێمنە و دڵخۆشتر دەردەکەوێت وای شیرپێدان.

چی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی شیر؟

١: هەندێک کات بەرهەمهێنانی شیر پێویستی بە هاندانی زیاترە.

٢: ڕەنگە پێویست بکات منداڵەکەت ڕابهێنرێت لەسەر گرتنی سنگ بە شێوە دروستەکەی.

٣: لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، هۆکاری پزیشکی یاخود دەروونی دەکرێت بەشدار بێت.