شێوازی خواردنی ڕۆژانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەرکیز، گەشەی مێشک، و سیستەمی بەرگریی جەستەی منداڵ هەیە!
زۆریک لە دایکان و باوکان بە بێئاگایی هەندێک خواردنی زیانبەخش دەدەنە منداڵەکانیان بەپێی ویستی خۆیان… بەڵام لە ڕوانگەی زانستییەوە، ئەم خواردنانە دەبنە هۆی تێکدانی تەرکیز، دروستبوونی شەکەتی، و لاوازبوونی بەرگریی جەستە.
ئەو خواردنانەی زیان بە تەرکیز و بەرگریی منداڵ دەگەیەنن:
١: شەکر و شیرینییە دەستکردەکان: دەبنە هۆی شڵەقانی ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش تەرکیز و سەرنجی منداڵەکە بەتەواوی تێکدەدات و لاوازی دەکات.
٢: خواردنە دەستکاریپکراو و فاست فوود: بڕێکی زۆر لە چەوریی ناتەندروست و مادەی پاریزەریان تێدایە کە ڕێگری لە گەشەی دروستی مێشک دەکەن.
٣: شەربەتی ئامادەکراو و خواردنەوە گازییەکان: بڕێکی زۆر ڕەنگی دەستکرد و شەکریان تێدایە کە دەبیتە هۆی بێئارامی و نەمانی تەرکیز.
٤: خوێی زۆر و چیپس: کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارکردنی گورچیلە و سیستەمی بەرگریی جەستە دروست دەکەن.
چۆن ژەمەکان بە تەندروستی جێگرەوە بکەن؟
١: میوەی تازه و بەرهەمه سروشتییەکان: لەبری شیرینیی دەستکرد، میوە و میوەی وشکراوە بۆ ژەمی سووک بەکاربهێنە.
٢: خواردنی دەوڵەمەند بە ئۆمیگا ٣: گوێز، ماسی، و تۆوەکان یارمەتی زیادکردنی تەرکیز و بەهێزبوونی مێشک دەدەن.
٣: خواردنەوەی ئاوی پێویست: لەبری شەربەتی دەستکرد، فێریان بکە ئاو بەڕێژەی پێویست بخۆنەوە تا مێشکیان هەمیشە چالاک بیت.
وەڵامێک بنووسە